ڕه‌خنه‌یه‌ک له پارته کلاسیکه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان !!!
نووسینی ؛ میلیتان مهابادی
وه‌ک ئاگادارین له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابڕدوو دا و له گه‌ڵ هاتنه ئارای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، زۆر گۆڕانکاری سه‌یر و سه‌مه‌ره و مووعجیزه ئاسا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوویان دا، وه‌ک نموونه ده‌توانم ئاماژه به چه‌ند شت له‌مانه بکه‌م؛
1. ساز بوون و په‌ره گرتنی حه‌ره‌که‌ته‌کانی جه‌وهه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی له وێنه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان و دایکانی ئاشتی و مافی مرۆڤ و پلاتفۆڕمه‌کان و ... هتد
2. پێشکه‌وتی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نی له وێنه‌ی داخستنی ده‌رگه‌ی دووکان و بازاڕه‌کان و ڕێپێوان و ... که به تایبه‌ت له ئازموونی شوانه‌ی سه‌یدقادر وه‌ک ده‌ستپێک ته‌قیینه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری به بار هێنا.
3. پێشکه‌وتنی ئاستی خه‌باتی ڕاگه‌یاندن و به تایبه‌ت ڕۆڵی ڕاگه‌یه‌ندنێکی وه‌ک ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ و ڕادیۆ مێزۆپۆتامیا که دواتر بوو به هۆی ساز بوونی به په‌له‌ی هێندێک ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی دیکه له لایه‌ن پارته کلاسیکه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ( ئه‌گه‌ر چی هه‌رگیز له گه‌ڵ ڕۆژ و مه‌زۆپۆتامیا به‌راوه‌رد ناکرێن )
4. پێش که‌وتنی خه‌باتێکی چه‌کداری و هاتنی گه‌ریلاکانی هێزی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ناو هه‌رێمه‌کانی وه‌ک مووکریان و سنه و مه‌ریوان و ماکۆ و سه‌ڵماس و ته‌نانه‌ت کرماشان و ئیلام... له هه‌مان کات دا سزا دانی جاشه‌کان و تریاک فرۆشه‌کان و که‌سانی خراپکار ...
له‌م نێوه دا ڕۆڵی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و ئازموونه‌کانی زیادتر له 30 ساڵی جووڵانه‌وه‌ی ئاپۆچی که پشتگری حه‌ڕه‌که‌تی په‌ژاک بووه و بنچینه و بنه‌مای ئه‌م پارته‌یه، به‌رچاوترینه.
به‌ڵام له هه‌مان کات دا بێده‌نگی یان هێرشێکی گه‌وره‌ش له دوو لایه‌نه‌وه له دژی په‌ژاک ده‌ستی پێ کرد؛ لایه‌نی یه‌که‌م ڕه‌ژیمی ئیسلامی ئێران بووه که به گرتنی لایه‌نگرانی په‌ژاک و ئۆپێڕاسیۆن له دژی گه‌ریلاکانی ئه‌م پارته و کووشتنی ئه‌ندامانیان له ناو ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ره‌وه، ترسێکی گه‌وره‌ی لێ نیشتووه.
لایه‌نی دوویه‌میش ؛ پارته کلاسیکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن که لایان وایه ده‌بێ هه‌ل و مه‌رجیان بۆ بڕه‌خسێت و سواری شه‌پۆله‌کانی ئاو بن که بیانگه‌یه‌نێته مه‌قسه‌د !!! واتا ئاماده نین به پێچه‌وانه‌ی ئاو مه‌له بکه‌ن و لاشیان وایه که نابێ و ناتوانن و هه‌ر ده‌بێ له گه‌ڵ موومکینات دا کار بکه‌ن و سیاسه‌ت لایان عیلمی موومکیناته و موومکین نییه که بێ پشتگیری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و ده‌وڵه‌ت کارێک بکرێت و موومکین نییه پێشمه‌رگه‌یان شه‌وێک له ژنه‌کانیان دوور بخه‌نه‌وه و خه‌باتی چه‌کداری موومکین نییه که بکرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له زمان خۆیانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و باشووری کوردستانه و نه له ڕووی نه‌توانینیان !!! ئه‌گه‌ریش په‌ژاک له خۆی له قه‌ره‌ی ناموومکینات ده‌دات و ده‌ستی کردووه به خه‌باتێک که ده‌ڵێ ده‌توانم و ده‌بێ ( وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆ که نه‌توانین له ناوی دا نییه ) ، ئه‌وا به سه‌دان شێوه تۆمه‌تبار ده‌کرێت و سه‌دان بابه‌ت و مه‌قاله‌ی له دژ ده‌نووسرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه، به جۆرێک که ڕه‌ژیمه‌کانی داگیرکه‌ریش تا ئه‌و ڕاده‌یه دژایه‌تیان نه‌کردبێت !!!
لێره دا سه‌ره‌تا ئه‌م پارتانه ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه و له کایی وشه‌کانی وه‌ک ( په‌ژاک پارتییه‌کی ڕه‌سه‌ن نییه !!! ) و ( جووڵانه‌وه‌کان ئێمه سازمان کردووه و نه‌ک په‌ژاک ) له دووره هات و هه‌رایان ساز کرد و هه‌وڵیشیان دا له ڕێگه‌ی هه‌وادارانی خۆیانه‌وه له ناوه‌وه‌ش ده‌ست بکه‌ن به پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی ژه‌هراوی. ئه‌وه له کاتێک دا بوو که واتای ڕه‌سه‌ن بوون و تاریفی ڕه‌سه‌ن بوونیان ده‌ستنیشان نه‌کردووه و باشیش ده‌زانن که ڕۆڵی په‌ژاک چییه و له‌م ماوه کوورته دا چی کردووه...
ئه‌م پارتانه لایان وا بوو که ئه‌گه‌ر به په‌له په‌ل دوو- سێ ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆ بکه‌نه‌وه ئه‌وه هه‌موو شتێک ته‌واوه و کاریگه‌ری پ ک ک و په‌ژاکیان ته‌نیا له ڕیگه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌دیت. بێگوومان ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێکیئه‌ساسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو نه‌بوو که توانا و هێزی په‌ژاک و حه‌ڕه‌که‌تی ئاپۆچی له هه‌ر کاتێکدا و له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا سه‌ره‌تا ئیدیۆلۆژی و سیسته‌می تایبه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه و ئه‌م هێزه‌ش خه‌باتێکی دوور و درێژ و ئازموونێکی گه‌وره و بێ پسانه‌وه‌ی له پشته. هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا که ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانیان دامه‌زراندووه، ده‌بینن که هیچیان له چه‌نته دا نییه و نه ته‌نیا له هێزیان زیاد نه‌بووه، بگره که‌متریش بووه‌ته‌وه و خه‌ڵک ڕاستی ئه‌وان باشتر ده‌بینێت و هه‌ست پێده‌کات و ده‌زانێ که چین و چی ده‌ڵێن. خوێندنه‌وه‌ی هێندێک ده‌نگ و باسی لاواز و نیشان دانی گووڵ و بوولبوولێک له وێنه‌تی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران و خستنه سه‌ری گۆرانییه‌ک ، نه ته‌نیا نیازی گه‌ل نییه، به‌ڵکوو خه‌ڵکیش وه‌ڕه‌ز و ماندوو ده‌کات. له هه‌مانکات دا باسه‌کانیشیان دووپات و بێ پڕاتیک و بنه‌مان و له ڕۆژ دا ده‌یان جار باس له به‌ره و دێمۆکڕاسی ده‌که‌ن و یه‌ک هه‌نگاویش بۆ ئه‌م ناوه‌ڕۆکانه ناهاوێن !!!
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ر کام له‌وانه هه‌وڵ ده‌دات که ئازموونی خه‌باتی ئه‌م دوو ساڵه 2004-2005 بکاته مڵکی خۆی و بۆ وێنه کۆمه‌ڵه تی ڤی ته‌واوی قسه‌ی بووه‌ته ئه‌وه‌ی که ( گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌مووی بووه‌ته سۆسیالیست، چوونکه ساڵی ڕابڕدوو له دوای په‌یامی ئیبراهیمی عه‌لیزاده له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ده‌رگه‌ی دووکان و بازاڕیان داخست ) . ئه‌وه له کاتێک دایه که داخستنی ئه‌م ده‌رگانه له لایه‌ن کرێکارانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکوو چینی ورده‌بوورژوا ئه‌م کاره‌ی کرد و ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به پێشکه‌وتن یان نه‌که‌وتنی سۆسیالیزم له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه‌وه نییه( ئه‌ویش سۆسیالیزمێکی کلاسیکی له وێنه‌ی کۆمه‌ڵه که زۆر که‌متر له ئیسلامییه‌کان لایه‌نگری هه‌یه ). کرێکار دووکانی نییه و ئه‌گه‌رچی له مه‌یدانی شۆڕشی مه‌هاباد ڕۆڵه‌کانی هه‌ژاران بوون که سه‌رهه‌ڵدانیان ده‌کرد، به‌ڵام به شاهیدی خۆم و سه‌دان که‌س له‌و شوێنه‌ش دا جیا له لایه‌نگرانی په‌ژاک و حدکا ( ئه‌ویش لایه‌نگرانیان نه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌و پارتانه) هیچ کۆمه‌ڵه‌یی یه‌ک دیار نه‌بوو. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م داخستنی دووکان و بازاڕانه نه به وته‌ی کۆمه‌ڵه، به‌ڵکوو به ئیڕاده‌ی خه‌ڵک ( به هه‌موو جۆره بیر و باوه‌ڕیه‌کیانه‌وه ) پێشتر له چه‌ند شاران به داخوازی ڕۆژ تی ڤی و دایکانی ئاشتی و پلاتفۆڕمه‌کانی ئاپۆچی و ده‌نگی مێزۆپۆتامیا په‌ره‌ی گرت و بۆ وێنه له مه‌هاباد و شنۆ و بۆکان و ... هتد، ئه‌نجام درابوو و زه‌مینه‌یه‌کی نێوخۆیی و ئوتوماتیکی مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ری ڕه‌خسا بوو. لێره دا کۆمه‌ڵه‌ش سواری ئه‌م شه‌پۆله بوو که به کانالیزه کردنی په‌ژاک و به تووڕه‌یی خه‌ڵک ساز کرا. ئه‌وان هێنده بێ ئینسافن که ته‌نانه‌ت یه‌ک جاریش له هیچ کام له کاناڵه‌کانی تیشک و کۆمه‌ڵه و ڕۆژهه‌ڵات دا باسیان له ڕۆڵی ڕۆژ تی ڤی له بڵاو کردنه‌وه‌ی خه‌بات و ناڕه‌زاییجه‌ماوه‌ری له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بگره پارچه‌کانی دیکه‌ی وڵات و ده‌وره‌ی وڵات دا نه‌کردووه. ئایا ئه‌گه‌ر وێنه‌کانی شوانه‌ی سه‌ید قادر که یه‌که‌م جار له ڕێگه‌ی هه‌واڵنێرانی ڕۆژ تی ڤی به ده‌ست ئه‌م کاناڵه گه‌یشت بڵاو نه‌کرابانه‌وه، شه‌هاده‌تی شوانه به‌م جۆره له سه‌رتاسه‌ری کوردستان ده‌نگی ده‌دایه‌وه؟! ئایا ئه‌گه‌ر تووڕه‌یی خه‌ڵک له‌م ڕووداوه نه‌با ( تووڕه‌ییه‌ک که به هۆی دیتنی دیمه‌نه‌کانی ته‌رمی خوێناوی شوانه له ڕێگه‌ی ڕۆژ تی ڤی پێک هات ) پارته کوردیه‌کان ده‌یانتوانی باس له سه‌رتاسه‌ری بوونی ناڕه‌زایی بکه‌ن؟! ئایا باس له‌وه ناکرێت که خه‌ڵک هه‌موو ڕۆژێ له کاتی ده‌نگ و باس خۆیان ده‌گه‌یانده‌وه ماڵێ تا بزانن خه‌به‌ری تازه‌ی ڕۆژ چییه و ئه‌م کاناڵه‌ش به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵکی زیادتر هان ده‌دا؟! ئایا خودی به‌رپرسانی ڕه‌ژیم دانیان به سه‌ر ڕاستی په‌ژاک و ڕۆژ تی ڤی دانه‌نا ؟! کاک ئیبراهیمی عه‌لیزاده له ڕێگه‌ی ڕادیۆ کۆمه‌ڵه ( ڕادیۆیه‌ک که ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی خۆیشی به ده‌گمه‌ن گوێی بۆ ڕاده‌گرن ) سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵک نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌م بانگه‌وازه‌ی له ڕێگه‌ی ڕۆژ تی ڤی به گوێی خه‌ڵک گه‌یشت و ئه‌مه‌ش ته‌نیا بانگه‌وازی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵکوو دایکانی ئاشتی و پلاتفۆڕمی دێمۆکڕاتیک-سۆسیالیستی ئاپۆچیش ئه‌م یه‌که‌یان داخواز کرد... به‌ڵام کوا ئینساف و کوا دیتنی ڕاستییه‌کان ؟! سه‌ره‌نجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که مووهته‌دیه‌کانیش که له‌و کاته دا که‌وتبوونه به‌ره‌ی ڕه‌ژیم و داوایان له خه‌ڵک کردبوو که ده‌رگه‌ی دووکان و بازاڕ دانه‌خه‌ن ( ناڕاسته‌وخۆ و زیره‌کانه ئه‌م داواکاریه‌یان نووسی بوو و بڵاویان کردبۆوه ) ، ئه‌وانیش به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌ڵێ ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه له سه‌رهه‌ڵدانه‌که دا !!! په‌ژاک وه‌ک ماتۆڕ و دینامیکی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه باسی لێ ناکرێت و له به‌رامبه‌ری دا بێده‌نگن... ئه‌وه له کاتێک دایه که په‌ژاک ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی پاراستنی ڕه‌واش هاته مه‌یدان و شه‌هیدانێکی وه‌ک ( شیار خۆیی و زاگرۆس سنه‌یی و ... ) پێشکه‌ش کرد... ئه‌م پاراستنه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. له هه‌مووشی پێکه‌نینی تر ئه‌وه‌یه که نه به ڕه‌سه‌نی ده‌زانن و به سه‌رچاوه‌ی میلیتاره کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی نێو ده‌به‌ن و باس له شه‌هیدان و گیراوانی ناکه‌ن و داخوازی به‌ره‌ی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و خۆشیان ئاغا ئاسا ( که‌سانێک که له باشوور له پشت کامپیوتێڕ دانیشتوون و لایان وایه به به‌ڵاڤۆک دان ده‌بنه شۆڕشگه‌ر !!! ) ڕه‌نج و پڕۆژه و خه‌باتی شه‌هیدانی په‌ژاک و گه‌ل ، به گاڵته وشه‌کانیان ده‌گرن !!!
له کاتێک دا که ده‌نگی ئه‌م ته‌له‌ڤیزۆینه تازانه وه‌ک ده‌نگی درۆ به ناو ده‌که‌م، لام وایه که بێده‌نگیشیان له به‌رامبه‌ر ڕاستی خه‌باتی گه‌ل و گه‌ریلا خیانه‌ته. ئایا بۆ چی ده‌بێ ئه‌و پارته کلاسیکانه په‌ژاک به ئاڵته‌رناتیڤی سه‌ره‌کی خۆیان بزانن؟! یان باسی ناکه‌ن، یان به خراپه باسی ده‌که‌ن و پلانی دژایه‌تی بۆ داده‌ڕێژن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناڕاستیه‌کانی خۆیان به سه‌ر ئه‌م ڕاستییه دا زاڵ بکه‌ن؟! بێگوومان دیاره؛ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاکه‌که‌سی چاو کوێر ده‌کات و ڕێگه له بینی ڕاستییه‌کان ده‌گرێت. ئه‌گینا خۆ ڕه‌ژیمه داگیرکه‌ره‌کانیش بێده‌نگ نین له به‌رامبه‌ر په‌ژاک و وه‌ک لایه‌نێکی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئامپریالیستی خۆیانی ده‌زانن. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پارته کلاسیکانه که فۆتۆکۆپییه‌کی به په‌له و مۆدێلێکی نه‌کووڵیو و لاوازی ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووره، ئاماده‌ن که باس له ڕووداوه‌کانی ئازه‌ربایه‌جان و گیرانی پان - فارسێک و پان تورکێک و پان عه‌ڕه‌بێک بکه‌ن. باس له نه‌خۆش بوونی فڵانه فاشیست و قسه‌کانی بۆش و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و دادگایی سه‌دام و کرێکارانی کۆریای باشوور و لوبنان بکه‌ن، به‌ڵام دادگا و چاره‌نووسی ئۆجه‌لان و ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی ئێران و تورکیه له دژی گه‌ریلاکانی پ ک ک و په‌ژاک و کووژرانی که‌سانێکی وه‌ک " زیلان ئورمیه و دڵخواز و هێرش کارزان سنه‌یی" له چیاکانی مه‌ریوان و بانه، بۆیان گرینگ نییه!!! ئایا ئه‌وان ده‌توانن وڵام بده‌نه‌وه که بۆ چی ؟! ئایا ده‌توانن پێمان بڵێن که ته‌نگ نه‌زه‌ری حیزبی تا به کوێ ؟!
هه‌روه‌ک سه‌ره‌تاش باسم کرد، ئه‌وان تازه ده‌زانن که توانایی په‌ژاک و جووڵانه‌وه‌ی ئاپۆچی ته‌نیا به ڕاگه‌یاندنیش نییه و به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی په‌روه‌رده‌ی ئیدیۆلۆژیک و فیداکاری و له مه‌یدان دا بوونی ئه‌و هێزه‌یه. هێزێک که به چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی و به خوێن و گیان و ماڵ و مه‌عنه‌ویات خه‌ریکه قووربانی ده‌دات و له مه‌یدان دا ئاماده‌یه. ئه‌وان چۆن ده‌توانن باس له هه‌بوونی هێزێکی ئاماده و فیداکار بکه‌ن، له کاتێک دا که خۆیان تازه دڵیان به ته‌له‌ڤیزیۆنێک خۆش کردووه و له دووره‌وه دانیشتوون و له سه‌ر ڕه‌نجی گه‌ل خۆیان به خاوه‌ن ده‌زانن و بگره خۆیان وه‌ک ئۆپۆزۆسیۆنی تاک و ڕه‌وا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن !!! بێده‌نگی ئه‌وان ماناداره و له ئاخرین نموونه‌ش دا دیتمان که کووژرانی ڕۆژنامه‌وانێکی فیداکار به ناوی " شیلان ئاراس " که له لایه‌ن ئاژانسی فڕاته‌وه بۆ کاری لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کێشه‌ی خۆ کووژی ژنان هاتبووه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له ئورمیه به ده‌ست هێزه‌کانی ئێران کووژرا، بێده‌نگفی لێ کرا. به‌ڵام هه‌مان ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی فۆتۆکۆپی کراوی باشوور، ئاماده‌ن که باس له فڵانه ڕۆژنامه‌وانی فڵانه وڵات بکه‌ن و له گه‌ڵ پان ئێرانیستێکی وه‌ک " عه‌لیڕه‌زا نووری زاده " و کێ و کێ وت و وێژ بکه‌ن!!!
هه‌ڵبه‌ت گرینگ نییه که ئه‌و کاناڵانه چی ده‌ڵێن و چی ناڵێن و باسی چی ده‌که‌ن یان ناکه‌ن، گرینگ ئه‌وه‌یه که ناوه‌ڕۆکی لاواز و دووپاتی و نه‌گۆڕیان خه‌ریکه ده‌که‌وێته به‌ر دیده‌ی خه‌ڵک و من وه‌ک تاکه‌که‌س زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که ئه‌و کاناڵانه دامه‌زراون، چوونکه وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌توانێ ناوه‌ڕۆکی ئه‌وان ده‌بخات و به گه‌لی نیشان بدات...
به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که دیاره هێزێکی نوێ به ناوی په‌ژاک ( چ چاوپۆشی لێ بکرێت و چ نه‌کرێت ) ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونی هه‌یه و له مه‌یدان دا ئاماده‌یه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ریکی هه‌زینه دانه و ده‌نگ و ڕه‌نگی ده‌گاته هه‌موو لایه‌ک. ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه‌ش دانی به سه‌ر دا بندرێ که له ترسی هه‌بوونی په‌ژاک هه‌موو پارته کلاسیکه‌کان وه خۆ که‌وتن و به په‌له ته‌له‌ڤیزیۆنیان دانا و له گه‌ڵ هاتنه مه‌یدانی په‌ژاک بوو که ڕووداوه‌کانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی مانگرتن و ڕێپێوان و پاراستنی ڕه‌وا و خه‌باتی مه‌ده‌نی و ... هتد، ( به وه‌ڕێ خستنی هه‌موو چین و توێژه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له خه‌ڵکانی لایه‌نگری پارته‌کانی دیکه‌شه‌وه) به لووتکه گه‌یشتن و په‌ژاک وه‌ک پ ک ک بۆ باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵات بوو به سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ڕه‌که‌ت، ته‌نانه‌ت بۆ ڕه‌قیبه کورده‌کانیشیان !!! ئایا بۆ به‌ر له هاتنی په‌ژاک ئه‌م ڕووداوانه به‌م شێوه‌یه ڕوویان نه‌داوه؟!
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌ژاکیش وه‌لا بنه‌ین و حه‌ق به بێده‌نگی و چه‌واشه‌کاری لایه‌نه کلاسیکه‌کان بده‌ی‌ن، ئه‌وا ده‌ڵێم پارته‌کانی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌کان و حدکا و ئه‌وانی تر ... ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن، با بێن و جارێکی دیکه خه‌باتی مه‌ده‌نی فێری خه‌ڵک بکه‌ن و به‌ڵاڤۆکی ناڕه‌زایی و مانگرتنێکی گشتی دیکه له وێنه‌ی ساڵی ڕابڕدوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بده‌ن. خۆ ئه‌وه ئه‌و جار ڕاگه‌یاندنی خۆیشیان هه‌یه و ئیدیعاشیان وه‌ک بێده‌نگیان له به‌رامبه‌ر په‌ژاک، گه‌وره‌تره له جاران. نه‌چووه بچێ، کات زۆر ماوه و ڕه‌ژیمی ئیسلامیش جارێ هه‌ر له جێگه‌ی خۆیه‌تی ، ئێمه چاوه‌ڕێین. فارس گووته‌نی :
( این گوی و این میدان )
+ نوشته شده توسط ئاپویار روژهه لات در
85/05/27 و ساعت
|